په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی پێترۆشیمی ئیلام

427y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری قه‌راردادی پێترۆشیمی ئیلام په‌رداخت نه‌كراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری قه‌راردادی پێترۆشیمی ئیلام كه‌ له‌ رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئێستیم”ه‌وه‌ له‌ به‌شی ماشین ئاڵاتی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ سه‌نعه‌تییه‌ كار ده‌كه‌ن، ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ دووهه‌مین ناڕه‌زایه‌تی سینفی كرێكارانی پێترۆشیمی ئیلام له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردووه‌‌. پێشتریش ٥٠٠ كرێكاری قه‌راردادی پێترۆشیمی ئیلام له‌ رێكه‌وتی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاری شیركه‌تی په‌یمانكاری ئێستیم كه‌ ئه‌وانی ناچار به‌ ئیزافه‌كاری ئیجباری ده‌كرد، ده‌ستیان له‌كار كێشابۆوه‌.