په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شیركه‌تی تووسار

65 (1)
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد”، خاونكاری شیركه‌تی ساختمانی “تووسار” كه‌ له‌ به‌شی “روودێهێن”ی تاران چالاكی ده‌كات، زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی ٣٥ كرێكاری په‌رداخت نه‌كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ئه‌فغانستانین و له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ حه‌ق و حقوقێكیش بێبه‌شن. كرێكاران ناچارن رۆژانه‌ ١٠ سه‌عات كار بكه‌ن. شایانی باسه‌ كرێكاران له‌م شیركه‌ته‌، له‌ خراپ ترین و ناله‌بارترین بارودۆخی بێهداشتی دا كار ده‌كه‌ن.