په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری كرماشان

289
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌ په‌رداخت نه‌كردنی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داریی كرماشان ده‌كات.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داریی كرماشان به‌ قه‌رزی زۆرتر له‌ ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌دارییه‌ قه‌رزداره‌كانی ئێرانه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ مودیریه‌تی خراپ و گه‌نده‌ڵی ماڵی و زۆر شتی تری له‌م چه‌شنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌م پێیه‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سه‌ره‌تای مانگی ٩٤وه‌ واته‌ پێنج مانگ په‌رداخت نه‌كردووه‌، ته‌نیا مانگێك نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش به‌ دواخرانه‌وه‌ پێیان درا. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، كرێكارانی شاره‌داری كرماشان چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی كاریان و پێشێل كردنی مافه‌كانیان، مانگرتنیان وه‌ڕێخستووه‌، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ به‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنگه‌لێكی بێ نه‌ما كرێكارانیان بۆسه‌ر كاره‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه‌.