په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری ته‌به‌س

296y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٧٥ كرێكاری خه‌ده‌ماتی شارداری “ته‌به‌س” له‌ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بێبه‌ری كراون.یه‌كێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی خه‌ده‌ماتی، پاش دواخرانی ٢ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی كرێكاران رایگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی ٤٥ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ و خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤یان پێنه‌دراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ مافی بیمه‌كه‌مان له‌ ماوه‌ی ٢ مانگی رابردوودا به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.”