په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی هه‌زاران كرێكاری كارخانه‌ی ئازه‌راب

310
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی هه‌زاران كرێكاری كارخانه‌ی دروست كردنی پڕۆژه‌كانی نیروگای “ئازه‌راب” له‌ ئه‌راك ده‌كه‌ن.به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ ٢ مانگه‌ خاوه‌نكار به‌ بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ ماڵییه‌كان، حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی ٢ هه‌زار كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌. كرێكاران ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، مافی بیمه‌شیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی واریز نه‌كراوه‌ و ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان دوو مانگه‌ كه‌ نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه‌. له‌ حاڵی حازردا نزیكه‌ی ١٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ چه‌ندین مانگ له‌وه‌‌پێشه‌وه‌ یاسای خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی ٤ له‌سه‌دی مافی بیمه‌ی ئیزافه‌، ئێستا بارودۆخی خانه‌نشینیان قه‌تعی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →