په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی فه‌رشی باستانی یه‌زد

514t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌رشی باستانی یه‌زد نزیكه‌ی ٥ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێنه‌دراوه‌.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كرێكارانی ره‌سمی و قه‌راردادی كارخانه‌ی باستانی یه‌زد كه‌ به‌ ئێخراجی به‌ربه‌رای هێزی كار له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ژماره‌یان له‌ ١٨٠ كه‌سه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ ١٩ كه‌س، تائێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زڵه‌وه‌ر، سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار و رێبه‌ندان و مه‌زایای كۆتایی ساڵیان پێنه‌دراوه‌ و مافی بیمه‌ی ئه‌وانیش به‌ ته‌مین ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.