هه‌واڵنێری حكومه‌تی ” ئیلنا” ، باس له په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٠ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵوزی ” زمستان یورت” ده‌كات .
به پێی ئه‌م راپۆرته ، خاونكاری مه‌عده‌نه‌كانی زمستان یورت له به‌فرانباری ساڵی رابردوو به بیانووی نه‌بوونی نه‌ختینه، له په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆی بواردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێشتا نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س له‌و كرێكارانه‌ی كه شمولی خانه‌نشینكرانی پێشوه‌خته‌ی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌كه‌ن ،له دوو مانگی له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستا سه‌رگه‌ردانن له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه سه‌ره‌ڕای وازهێنان له‌كار، هێشتا كارفه‌رما سه‌همی چوارلهسهدیی و هه‌قه بیمه‌ی ئیزافیی ئه‌وانی نه‌داوه.