په‌رداخت نه‌كردنی قه‌ره‌بووی كچانی شیناوێ

12
دوابه‌دوای په‌رداخت كردنی نیوه‌یه‌ك له‌ قه‌ره‌بووی منداڵانی رووداوی مه‌دره‌سه‌كه‌ی شیناوێ له‌ شاری پیرانشار، به‌ڵێن درا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌و نیوه‌ی تری قه‌ره‌بووه‌كه‌یان پێی بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نیوه‌ی تری قه‌ره‌بووی ئه‌م خوێندكارانه‌ بڕیار بوو سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ره‌شه‌ممه‌‌ په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام به‌ پێی راگه‌یاندنی بیمه‌ بۆ ساڵی ٩٤ دواخرا. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٣ مانگ ،‌ هێشتا نیوه‌ی تری قه‌ره‌بووی ئه‌وان په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵی رابردوو، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی شیناوێ، ده‌وڵه‌ت ناچار كرا هه‌زینه‌ی ده‌رمانی ئه‌وان قه‌بووڵ بكات.