هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” له راپۆرتێكدا هه‌واڵی داخرانی پرۆژه‌ی “سه‌ده‌كانی مارۆن و نازمهكان”ی شاری “كوهگیلویه” و په‌رداخت نه‌كردنی ٩ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی راگه‌یاند.
به پێی ئه‌م راپۆرته، بڕیار بوو كه به‌ندی ئینحرافی بۆ ئاویاری ٥ هه‌زار هێكتار زه‌وی ده‌ورووبه‌ری رۆژئاوای “دێهده‌شت” پێكبێت و ١٤ میلیارد تمه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ١ میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن تمه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌رخان كراوه كه به هۆی نه‌بوونی ئیعتبار، ٩ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه و پرۆژه‌كه ته‌عتیل بووه.