په‌رسه‌ندنی سانسور و سه‌ركوت له‌ ئێران

608
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی و ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، بڕیاری توند كردنه‌وه‌ی سانسور له‌ ئێرانی ده‌ركرد.
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ قسه‌ و باسێكدا وتی: “كێشه‌ و گرفتی زۆری ئێستا بۆ ئێمه نه‌ ئابووری به‌ڵكوو‌ فه‌رهه‌نگه‌ كه‌ نیگه‌رانمانی كردووه‌.” خامنه‌یی هه‌روه‌ها داوای له‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی كرد تا به‌ توند كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سانسور و سه‌ركوت و گوشاری زۆرتر، به‌ره‌وڕووی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا بێته‌وه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی ناته‌بایه‌.