په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری بێكاری له‌ بۆكان

280
به‌ پێی دانپێدانانی فه‌رمانداری شاری بۆكان، ئاماری بێكاری له‌م شاره‌ ١٠ له‌سه‌د له‌ مامناوه‌ندی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی زۆرتره‌.
ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی رێگای سه‌رمایه‌گوزاری شاری بۆكان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌، دانی به‌وه‌ دانا: به‌ سه‌رمایه‌گوزاری و ره‌خساندنی هه‌لی كار، ده‌تواندرێت ئاماری بێكاری له‌ شاری بۆكان كه‌م بكرێته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئۆستانه‌ كوردنیشینه‌كانی “ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی” به‌ به‌رده‌وامی له‌ ریزی یه‌كه‌م ئۆستانه‌كانی ئێران له‌ رووی بێكاریدان و هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ چاوی ئه‌منیه‌تیه‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێن، هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ زۆر به‌ كه‌می سه‌رمایه‌گوزاریی تێدا ده‌كرێت و هه‌لی كار ده‌ره‌خسێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →