په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری بێکاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گرانی له‌ کرماشان

411t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاماری بێكاری له‌ كرماشان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ گرانتر ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی ماف نیوز به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێک باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ندێ له‌ پێداویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک له‌ کرماشان هه‌م که‌م ده‌ست ده‌که‌وێ‌ و هه‌م زۆر گران بووه‌ و له‌و نێوه‌دا نرخی ٥ کیلۆییه‌ک رۆن له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌ بۆ ٥٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ بێکاری‌ و بارودۆخی سه‌ختی ژیان‌ و گوزه‌رانی خه‌ڵک، وایکردووه‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کرماشان، یان دێهاته‌کانیان چۆڵ بکه‌ن ‌و روو له‌ شار بکه‌ن، یان ئه‌وه‌ی روو له‌ کاری مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری بکه‌ن ‌و گیان ‌و ژیانی خۆیان له‌ پێناو دابین كردنی بژیوی رۆژانه‌یان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌