به‌رپرسانی مه‌حه‌للی و دانیشگاهی ئۆستانی ئیلام له دانیشتنی تاوتوێكردنی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند: ئاماری خۆكوژی له ئیلام له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه.به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی مه‌حه‌للی و دانیشگاهی “ئاماری خۆكوژی له ئۆستانی ئیلامیان به سه‌رسووڕهێنه‌ر ناولێبرد و رایانگه‌یاند: بارودۆخی خۆكوژی له‌م ئۆستانه زۆر جیگه‌ی نیگه‌رانییه.” به پێی دانپێدانانی به‌رپرسان پێوه‌ندیدار، ئۆستانی ئیلام به كه‌متر له ٦٠٠ هه‌زار جه‌معیه‌ت، پله‌ی یه‌كه‌می خۆكوژی له ئێران‌دا هه‌یه، به چه‌شنێك كه ته‌نیا له ساڵی ١٣٨٩ دوو هه‌زار كه‌س له‌م ئۆستانه خۆكوژیان كردووه. شایانی باسه زۆرترین خۆكوژییه‌كان له لایه‌ن ژنانه‌وه روویداوه و ته‌مه‌نی خۆكوژی له‌م ئۆستانه كه‌متر له ٣٠ ساڵ راگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خۆكوژی هاوڵاتیان، بێكاری و فه‌قر و هه‌ژارییه.