په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر منداڵان له‌ بریتانیا

94
به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ سایتی گاردیه‌ن رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان بڵاوی كردۆته‌وه‌، ژماره‌ی راپۆرته‌كانی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر منداڵان له‌ “بریتانیا” په‌ریسه‌ندووه‌ و ئه‌م ئاماره‌، رۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ ٨٥ حاڵه‌ت.
بۆنیادی “ئه‌نجۆمه‌نی میللی پێشگیری له‌ سته‌م له‌دژی منداڵان”، رایگه‌یاند: “حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر منداڵان له‌ ساڵی رابردوودا، ٣٨ له‌سه‌د په‌ریسه‌ندووه‌. زیاتر له‌ یه‌ك سێهه‌می ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجۆمه‌نه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، منداڵانی كچ پێكیدێنن. زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی جنسیان پێكراوه‌، ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٢ تا ١٦ ساڵ بووه‌.