په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری نه‌خوێنده‌واری ژنان له‌ ئۆستانه‌ سنوورییه‌كان

206
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان، نه‌خوێنده‌واری كچان و ژنان له‌ ئۆستانه سنوورییه‌كانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، په‌ره‌یسه‌ندووه‌.به‌ پێی راپۆرتی كاروباری جێگرایه‌تی ژنان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك كۆماری رژیم، نه‌خوێنده‌واری ژنان و كچان، جه‌معیه‌تی ‌سه‌ره‌وه‌ی ٦ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ ئۆستانه‌ سنوورییه‌كاندا، جێگای نیگه‌رانییه. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ژنان و كچان له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستانه‌ و كه‌مترینیشی له‌ ئۆستانی “تاران”دا تۆمار كراوه‌. به‌ پێی ئاماره‌كان، سیستان و به‌لوچستان، ئه‌رده‌بیل، خوراسانی جنوبی، خوراسانی شومالی، خوزستان، قۆم، كوردستان، كرماشان، لوڕستان و مه‌ركه‌زی له‌ زومره‌ی ئه‌و ئۆستانه‌ن كه‌ رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ ئاستی مامناوه‌ندی وڵاته‌ و كه‌متر له‌ ٦٧ و ٧ ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌.