په‌ره‌سه‌ندنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئێران

688y
به‌ وته‌ی فه‌رمانداری یه‌گانی حێفازه‌ت له‌ جه‌نگه‌ڵ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی رژیم، ئاستی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئێران له‌ دوو مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٩٤، نزیكه‌ی ٥٠ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا جێگری یه‌گانی حێفازه‌تی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی ئۆستانی كرمان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ مانگی جۆزه‌ردان، هه‌واڵی ٦ به‌رابه‌ر بوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌ بواره‌ سروشتیه‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ی راگه‌یاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا” رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له‌ سه‌د هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئۆستانی ئیلام، ٧٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئۆستانی “كوهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د” و ٢٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئۆستانی مازه‌نده‌ران له‌ نێو ئاگردا سووتاون. شایانی باسه‌، به‌ پێی دانپێدانانی كارناسێكی رژیم، بووژاندنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گۆڵستان، ٥٠٠ ساڵ ده‌خایه‌نێت.