په‌ره‌سه‌ندنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئیلام

349
فه‌رمانده‌ی یه‌گانی پاراستنی ژینگه‌ی رژیم له‌ ئۆستانی ئیلام، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی ٤ و نیو به‌رابه‌ری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌م ئۆستانه‌ی راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم جه‌ختی كرده‌وه‌‌: “له‌ ساڵی ٩٣دا ته‌نیا شه‌ش حاڵه‌ت ئاگركه‌تنه‌وه‌مان له‌م ناوچه‌یه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ره‌وڕووی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووینه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مساڵ ٢٨ حاڵه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌م ئۆستانه‌ روویداوه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ هێكتار مه‌زنده‌ ده‌كرێت.”