په‌ره‌سه‌ندنی ئێخراجی ئه‌فغانستانییه‌كان له‌ ئێران

194y
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئیخراجی كوچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران و چڕتربوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌دژی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی به‌رپرسانی سنووری “ئیسلام قلعه” له‌ رۆژئاوای ئه‌فغانستان، هه‌ر مانگه‌ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كوچبه‌ری ئه‌فغانستانی به‌ شێوه‌ی ئیجباری له‌ سنووری “ئێسلام قلعه” ئێخراج ده‌كرێن و نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كۆچبه‌ری دیكه‌ش داوته‌ڵه‌بانه‌ بۆ ئه‌فغانستان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ كه‌ ده‌رخه‌ری چڕتربوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كۆچبه‌رانه‌.