په‌ره‌سه‌ندنی ئێعدامه‌كان له‌ عه‌ره‌بستان

85
هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ عه‌ره‌بستان له‌ راپۆرتێكدا رایانگه‌یاند: ” له‌ ده‌ستپێكی ساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا، ١٠٠ كه‌س له‌ عه‌ره‌بستان ئێعدام كراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌: “ده‌زگای قه‌زایی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا “كارزاری مه‌رگ”ی وه‌رێخستووه، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا، ئاماری ئێعدامه‌كانی زیاتر له‌ ساڵی رابردوو بووه‌.” به‌ پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، و‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ ساڵی ٢٠١٤دا، پاش چین و ئێران زۆرترین ئاماری ئێعدامه‌كانی بووه‌.