به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له ئاكامی ره‌وتی ئێعدامه‌كان له زیندانه‌كانی ئێران، رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، ٦ زیندانی دیكه له زیندانه‌كانی ئێسفه‌هان و شیراز، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه، ئێعدام كران.رۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو زیندانی له زیندانی ئێسفه‌هان به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه ئێعدام كران. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ش دوو برا به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كران. به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ١٣ زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام له شاره جیاجیاكاندا له‌وانه مه‌شهه‌د، بوشێهر، كرماشان و به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كراون. شایانی باسه، هه‌واڵی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئێعدامی ئه‌م كه‌سانه تا ئێستا له لایه‌ن هیچكام له میدیاكانی رژیمه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی ده‌بیرخانه‌ی “كومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی ئێعدام”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، لانیكه‌م ٣٤ زیندانی له سێ زیندانی ره‌جایی شار، قزڵحه‌سار و نێدامهتگای ناوه‌ندی كه‌ره‌ج ئێعدام كردووه.