په‌ره‌سه‌ندنی به‌دخۆراكی له‌نێو منداڵانی ئێران

576y

به‌ پێی دانپێدانانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی رژیم، هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ١٨ له‌سه‌دی منداڵانی ئێرانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووشی به‌دخۆراكی بوون.به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، كه‌مبوونی هه‌ندێك مه‌وادی غه‌زایی پێویست له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند به‌رابه‌ر بۆته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سووئه‌ته‌غزیه‌ی تووند له‌نێوان منداڵاندا. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، زیاتر له‌ ٤٧ میلیۆن كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئێران غه‌زای ناسالم به‌كاردێنن كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌، ره‌وتی به‌دخۆراكی له‌نێو جه‌معیه‌تێكی به‌رچاو له‌م وڵاته‌ی به‌ شوێنه‌وه‌ بووه‌.