سه‌ره‌ڕای ئیدیعای ئابووریی ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرانی، له ساڵی رابردوودا ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی نرخی كاڵا سه‌ره‌كی و پێویسته‌كانی خه‌ڵك، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی راپۆرتی “ئێقتێساد نیوز”، له ساڵی رابردوودا نرخی هه‌ڵگره‌كانی وزه گران بوو، نرخی نانیش به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی زیادی كرد و تومهكی دیكه وه‌كوو مریشك زۆر گران بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له ساڵی رابردوودا نرخی به‌رق، گاز، ئاو، ته‌له‌فوون و كرێ و كه‌لوپه‌لی گه‌یاندن و واستنه‌وه‌ی گشتی، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یان سه‌ندبوو.