په‌ره‌سه‌ندنی بێزاری له‌ رژیم پاش په‌سه‌ندكردنی ئێزدواج له‌گه‌ڵ فه‌رزه‌ندخانده‌

132
به‌ پێی وته‌ی ره‌ئیسی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی رژیم، په‌سه‌ند كراوی ئێزدواج له‌گه‌ڵ فه‌رزه‌ندخانده‌، سیمای ئیسلامی له‌ نێوان خه‌ڵكی ئێران یه‌كجار زه‌ره‌رمه‌ند كردووه‌.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: “به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌، ئیسلام و به‌ڕێوبه‌رانی دینی زه‌ره‌رمه‌ند كردووه‌ و له‌ راستیدا ده‌بێت فاتحه‌ی ئیسلام بخوێنین.” شایانی باسه‌ گه‌ڵاڵه‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی “قانونی بوونی ئێزدواج له‌گه‌ڵ فه‌رزه‌ندخانده‌”، گه‌ڵاڵه‌یه‌كه‌ كه‌ دوای ئه‌ملاوئه‌ولا كردنێكی زۆر، له‌ نێوان ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم و شورای نیگابان، سه‌ره‌نجام له رێكه‌وتی‌ ٣١ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٢ له‌ مه‌جلیسی رژیم په‌سه‌ند كرا. پاشان شورای نێگابان نه‌ ته‌نیا ئه‌م یاسایه‌ی جیا له‌ شه‌رعی ئیسلام و قانونی ئه‌ساسی كۆماری ئیسلامی نه‌زانی، به‌ڵكوو ته‌ئیدیشی كرد.