په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری له‌ ئاستی جیهان

96
رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار له‌ دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه‌، رێژه‌ی بێكاری له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی گه‌شه‌ سه‌ندووی ئوروپایی، هه‌روا له‌ بارودخێكی خراپ دایه‌. به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار، زۆرترین توێژێك كه‌ له‌م بارودۆخه‌ زیان ده‌بینێت، لاوانی نێوان ١٥ تا ٢٤ ساڵن كه‌ به‌ رێژه‌ی بێكاری ١٣ له‌سه‌دی له‌ ساڵی ٢٠١٤، سێ ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌ساڵان له‌گه‌ڵ بێكاریدا به‌ره‌وڕوون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ئاماره‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه‌یه‌، له‌ حاڵی حازردا كه‌سێك له‌ هه‌ر ١٠ نه‌فه‌ر شاغڵ له‌ جیهان به‌ حه‌قده‌ستی رۆژانه‌ كه‌متر له‌ پێنج دۆلار و یه‌ك سێنت، له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات‌. له‌ حاڵی حازردا له‌ ئاستی ئوروپا و ئابورییه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، رێژه‌ی بێكاری هه‌روا له‌ حاڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ دایه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ له‌ وڵاتانێكی وه‌ك ئیتالیا و ئاڵمان رێژه‌ی بێكاری له‌چاو ساڵی رابردوو، گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ و له‌ فه‌رانسه‌ش، رێژه‌ی بێكاری هه‌روا له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌.