په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری له‌ ئیلام

434y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاماری بێكاری له‌ ئۆستانی ئیلام رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌‌ و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناده‌ن.چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ٣٠ له‌سه‌دی جه‌معیه‌تی ئیلام بێكارن كه‌ نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سیان ده‌رچووانی دانیشگاكانن. شایانی باسه‌، پڕۆژه‌ جوراۆجۆره‌كانی نه‌وت و گاز وه‌كوو “مه‌یدانه‌كانی نه‌وتی “چشمه‌ خۆش”ی دێهلۆران، پێترۆشیمی ئیلام، پاڵاوگه‌ی گاز، مه‌یدانه‌ نه‌وتییه‌كانی ئازه‌ر و “چنگوله‌” و “ته‌نگه‌ی بیجار” له‌ ئۆستانی ئیلام چالاكن كه‌ ده‌توانن ده‌ورێكی گرینگ له‌ دابین كردنی كار بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م ئۆستانه‌ بگێڕن، كه‌چی وه‌كوو پێویست بۆ پێكهێنانی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌م ئۆستانه‌ كه‌ڵیان لێوه‌رناگیردرێت.