په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری ژنان له‌ ئێران

275
جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌ له‌ راپۆرتێكدا دانی به‌وه‌ دانا: به‌ پێی ئاماره‌كان ئێستا زیاتر له‌ ٨٧ له‌سه‌دی ژنان له‌ روانگه‌ی ئابوورییه‌وه‌ چالاكیان نییه‌ و بێكارن.به‌وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، نرخی بێكاری له‌ نێوان ژنان بیست و سێ ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌. نرخی چالاكی ئابووری ژنان به‌ ته‌حسیڵاتی باڵاوه‌ له‌ ئێران به‌ پێی ئاماری ساڵی ١٣٩٢، ٣٤ و ٣ ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ نێوان پیاواندا به‌ ته‌حسیڵاتی باڵاوه‌، ٦٠و ٤٤ سه‌دۆمه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا قائێم مه‌قامی وه‌زاره‌تی كار، ته‌عاون و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی به‌شداری ئابووری ژنان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌ڵام له‌ ئێران نزیكه‌ی ١٢ له‌سه‌دی ژنان له‌ حه‌وزه‌ی ئابووری رۆڵ و چالاكیان هه‌یه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →