په‌ره‌سه‌ندنی تكێهه‌ڵچوون له‌ نێو نیزامیانی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

542
له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن، شاری ئه‌لخه‌لیل رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، بووه‌ گۆڕه‌پانی توندوتیژی له‌ نێوان نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل و لاوانی فه‌له‌ستینی.
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ چواره‌مین هه‌فته‌ له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌ توندوتیژانه‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ماڵی ئه‌ندامێكی جه‌هادی ئیسلامی وێران كرد. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا لاوێكی فه‌له‌ستینیش به‌ چه‌كی سارد هێرشی كرده‌ سه‌ر نیزامییه‌كی ئیسرائیلی و برینداری كرد. ئه‌م لاوه‌ ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ فه‌له‌ستینیییه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی رژیمی ئیسرائیل گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ له‌گه‌ڵ چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان، ئیسرائیل رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌ی چڕتر كردۆته‌وه‌. نیزامیانی ئیسرائیلی شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ عه‌مه‌لیاتێكدا له‌ لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن، لانیكه‌م ٣٥ فه‌له‌ستینیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.