په‌ره‌سه‌ندنی ته‌له‌فاتی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

fff

 

راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی ٢٥ له‌سه‌دی ته‌له‌فاتی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستانی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌ی كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ ساڵی رابردووی زایینیدا له‌ جه‌ریانی هێرشه‌ خوێناوییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، ٢٥ له‌سه‌د و ژماره‌ی برینداره‌كان نزیكه‌ی ٢١ له‌سه‌د زیادی كردووه‌. ئه‌م راپۆرته‌ ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ ساڵی رابردووی زایینیدا ٣ هه‌زار و ٦٦٩ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ٦ هه‌زار و ٨٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ زۆرترین رێژه‌ی قوربانیانی كه‌سانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان له‌م‌ ٥ ساڵه‌ی رابردوو‌ دایه‌.