په‌ره‌سه‌ندنی حاشیه‌نشینی له‌ كرماشان

798
فه‌رمانداری كرماشان رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دانی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی حاشیه‌ نشینی له‌ ئۆستانی كرماشان دانا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و روو كردنی گوندنشیان له‌ شاره‌كان دیارده‌ی حاشیه‌نشینی له‌ ئۆستانی كرماشان رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندنه‌. له‌ حاڵی حازردا ٣٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كانی حاشیه‌ی ئۆستانی كرماشان له‌ بارودۆخێكی خراپی به‌ڕێچوونی ژیان و به‌ بێ ئیمكاناتی ریفاهی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ پێی ئاماری ناوه‌ندی ئاماری ئێران له‌ ساڵی ٩٠، كرماشان به‌ ٨٥١ هه‌زار و ٤٠٥ كه‌س جه‌معیه‌ت، زۆرترین رێژه‌ی بێكاری ده‌رچووانی دانیشگاهی هه‌یه‌.