په‌ره‌سه‌ندنی خسووسی سازی پیشه‌كان له‌ ئێران

521
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر” رایگه‌یاند، له‌ حاڵی حازردا له‌ ٢١ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار شاغڵ له‌ ئێران، ١٧ میلیۆن و ٦١٦ هه‌زار كه‌س له‌ به‌شی خسووسی چالاكن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌نیا ٣ میلیۆن و ٥٨٢ هه‌زار كه‌س توانیویانه‌ ئێشتغاڵی خۆیان له‌ رێگای ژێر مه‌جموعه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌وپێش ببه‌ن. له‌ راپۆرتێكی دیكه‌دا تائێستا ٨٣ و یه‌ك ده‌هۆمی له‌سه‌دی سه‌رجه‌م هێزی كاری وڵات له‌ به‌شی خسووسی چالاكی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌همی پیاوان له‌ ئێشتغاڵ له‌ به‌شی خسووسی ٨٧ و چوار ده‌هۆمی له‌سه‌د و سه‌همی ژنانیش ٧٣ و چوار ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →