په‌ره‌سه‌ندنی خه‌مۆكی له‌ نێو خوێندكارانی ئێران

855
جێگری خوێندكاری و فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی بێهداشتی رژیم له‌ قسه‌ و باسێكدا دانی به‌وه‌ دانا، نه‌خۆشی خه‌مۆكی و ژماره‌ی خۆكوژییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ نێو خوێندكاران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.به‌ پێی دان پێدانانی ئه‌م كارده‌سته‌ی رژیم، ئاماری هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خوێندن، ئێعتیاد، خه‌مۆكی، مه‌وادی موخه‌دێر و ره‌وانگه‌ردان له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوكتور عه‌لی مونته‌زری كارشناسی سلامه‌تی گشتی و سه‌رۆكی په‌ژوهشكه‌ده‌ی علومی بێهداشتی رایگه‌یاندووه‌: خه‌مۆكی سێهه‌مین گرفتی سڵامه‌تی له‌ ئێرانه‌ و رێژه‌ی خه‌مۆكی له‌ نێو ژنان و كچان زیاتر له‌ پیاوانه‌. بێكاری و نه‌ره‌خساندنی هه‌لی كار، هه‌ژاری، سه‌ركوتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئازادی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نابه‌رابه‌ری قوڵی جنسیه‌تی، چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ زومره‌ی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی خه‌مۆكی و په‌ره‌سه‌ندنی له‌ نێو لاوانی ئێرانییه‌.