په‌ره‌سه‌ندنی خۆڕاگری خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر هێره‌شی ئه‌رته‌شی توركییه‌

997
به‌دوای قورسبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر شاره‌كانی كوردستان و بۆردوومان كرانی گه‌ڕه‌كه‌كان، خۆراگریی جه‌ماوه‌ریی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
له‌ شاره‌كانی “سلۆپی و جه‌زیره‌”، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئوستانی شیرناخ، له‌ پێنجه‌مین رۆژی‌ حكوومه‌ت نیزامی و هێرشی قورسی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌، ژنان و پێاوانی‌ ئه‌مشاره‌ به‌رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستیاندایه‌ خه‌بات و خۆڕاگری له‌ دژی ئه‌رته‌شی توركییه‌. راپۆرته‌كان باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ سلۆپی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ خه‌ڵكی غه‌یره‌ نیزامی له‌ ژێرزه‌مینی بینایه‌ك به‌ هۆی درێژه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مشاره‌ گه‌مارۆ دراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌مشاره‌ ده‌كه‌ن. نیزامییانی توركییه‌ به‌ گه‌مارۆدانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سڵی جه‌زیره‌ و ته‌بدیل كردنی به‌ پایه‌گای نیزامیی، پێشده‌گرن له‌ ده‌رمانی بریندارانی هێرشه‌كان. ئه‌وه‌ چه‌ندین مانگه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی توركییه‌ به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر شاره‌ كوردنشینه‌كانی توركییه.‌ ئه‌م شارانه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یان داوه‌ته‌به‌ر تانگ و تۆپ. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ میدیاكانی توركییه‌ بۆیان نییه‌ رووماڵی ئه‌م سه‌ركوتگه‌رییانه‌ بكن.