راپۆرته‌كان باس له په‌روه‌نده‌ی داگیر كردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن.
رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی داگیر كردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك له ره‌به‌ت به پێی شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ناكرێت. ژماره‌یه‌ك كه‌سی هه‌لپه‌ره‌ست له ره‌به‌ت كه سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمن، به دروست كردنی به‌ڵگه و سه‌نه‌دی ساخته و ته‌قه‌لوبی زه‌وییه‌كان داگیر ده‌كه‌ن و ده‌یانفرۆشن. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری ته‌پۆڵکه‌ی ٨ هه‌زار ساڵه‌ی “موساسیر”یان کێڵاوه و هه‌وڵی داگیر كردنی ده‌ده‌ن. به‌پێی ئاماری ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی شاری ره‌به‌ت تا مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ نزیک به ٤٠٠ په‌روه‌نده‌ی داگیرکاریی زه‌وی نێردراوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی، به‌ڵام به هۆی ده‌ست تێدابوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی شار، هیچ به‌دواداچوونێكی قه‌زایی ئه‌نجام نادرێت.