په‌ره‌سه‌ندنی ده‌مه‌قاڵێ له‌ كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

349y
رۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بیست و دووهه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا” ده‌مه‌قاڵێ نێوان كرێكارانی مانگرتوو و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ دوابه‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ چڕتر بۆته‌وه‌.نزیكه‌ی هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ بیست و دووهه‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٠ مانگ مافی بیمه‌، له‌به‌رامبه‌ر ساختمانی ئیداری كارخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی وێڕای وتنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی مودیرانی كارخانه‌كه‌ له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی و باقی مودیرانی دژه‌كرێكاری له‌ ساختمانی ئیداری پێشگیریان كرد.