په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ له‌سه‌دی حقوقی كرێكاران له‌ ساڵی داهاتوو

757
“محه‌ممه‌دباقر نه‌وبه‌خت” وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی سازمانی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی رژیم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ مانگی خه‌رمانان، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی كرێكارانی راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌، به‌خشنامه‌ی ته‌دوینی گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ بۆ ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان نێردراوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها مافی جه‌ژنانه‌ی كرێكارانی له‌ ئه‌مساڵدا شه‌ش هه‌زار و ٨٧٦ هه‌زار تمه‌ن راگه‌یاند. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌ندامێكی راوێژكاری گروپی كرێكاری شورای باڵای كاری رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانی ساڵی ٩٥، دیسانه‌وه‌ قسه‌ و باس كردن له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران مه‌حدوود ده‌كات.