په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی حاشیه‌نشینی له‌ ئێران

234q
جێگری فه‌رهه‌نگی سازمانی مودیریه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژی رژیم، رۆژی جومعه‌ له‌ قسه‌ و باسێكدا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی حاشیه‌ نشینی له‌ ئێران وتی: زیاتر له‌ ١٠ میلیون كه‌س له‌ حاشیه‌ی شاره‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم وێڕای دان پێدانان به‌ كێشه‌ و گرفتی به‌رینی حاشیه‌نشینی سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ناوچانه‌ هۆشداری دا. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌م مانگانه‌ی دواییدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشگیرییه‌كانی وه‌زعیی جێگرایه‌تی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیمیش له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاندبوو: به‌ پێی پێش بێنییه‌كان، ژماره‌ی حاشیه‌نشینه‌كان تا كۆتایی ساڵی ٩٤ بۆ ١٣ میلیۆن كه‌س زیاد ده‌كات. به‌ وته‌ی ناوبراو، حاشیه‌نشینی و ئاكامه‌كانی، یه‌كێك له‌ كێشه‌ و چاڵشه‌ سیاسییه‌كانی وڵات به‌ئه‌ژمار دێن.