په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی سواڵكردن له‌ ئێران

184
به‌ پێی راپۆرتی ده‌فته‌ری پێوه‌ندی‌ گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیجتماعی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی رژیم، سه‌ره‌ڕای به‌تاوان ناسینی سواڵكردن له‌ ئێران، به‌ڵام هه‌ر ئێستا شاهیدی سواڵ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكین.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئامارێكی ده‌قیق سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سواڵكه‌ره‌كان به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام ئاكامه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا ژماره‌ی سواڵكه‌رانی ژن، منداڵ، لاو و یان سواڵكه‌رانێك كه‌ ته‌ندروستیان كێشه‌یه‌كی نییه‌، زیاد ده‌بێت. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ قسانه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت، بێكاری و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ئابووری بۆ دابین كردنی به‌رێچوونی ژیانی رۆژانه‌، بارودۆخی ناله‌باری ئێشتغاڵ له‌ كۆمه‌ڵگا، خانه‌نشینی، ئێعتیاد، كه‌مئه‌ندامی و نه‌خۆشی، مه‌سائێلی بنه‌ماڵه‌یی و كۆچكردن بۆ شاره‌كانی دیكه‌، له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامییه.