په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی كولیه‌فرۆشتن له‌ شاری شنۆ

583
له‌ شاری‌ شنۆ توێژی هه‌ژار و دەستكورتی كۆمه‌ڵگا به‌ هۆی‌ هه‌ژاری ‌‌و نه‌داری‌ به‌ ناچاری‌ بۆ دابینكردنی‌ خه‌رجی‌ ژیان، یان ده‌رمان ‌و نه‌شته‌رگه‌ری کەسانی نەخۆشی بنەماڵەكه‌یان، گورچیلەکانیان‌ ده‌فرۆشن.
دیارده‌ی فرۆشی گورچیله‌ رۆژ له‌دوای رۆژ له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندنه‌. چاوەدێران دەڵێن: نرخی‌ هه‌ر گورچیلەیەک لە ئیران له‌ نێوان ٢٥ تا ٣٠ میلیۆن تمه‌نه‌. نوێترین ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ بێهداشتیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئێران ٦٠ هه‌زار نه‌خۆشیی‌ گورچیلە هەیە کە‌ ٣٠ هه‌زار كه‌سیان هه‌فتانه‌ دەبێ ٣ جار دیالیز ده‌كرێن. چاوەدێرانی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێن بێكاری‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ری‌ لە‌ كوردستان‌ و پەرەسەندنی هەژاری، دیارده‌ی‌ فرۆشتنی گورچیلە لە کوردستانی لێ كه‌وتۆته‌وە و ئەو دیاردەیە خەریکە زیاتریش پەرەدەستێنێت.