سەرۆکی سازمانی مه‌عده‌ن، تیجاره‌ت و بازرگانی ئۆستانی ئازه‌بایجانی غه‌ربی لە وتووێژێکدا دانی به په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری له ئۆستانی ئازه‌بایجانی غه‌ربی و به تایبه‌ت شاری ورمێ و ده‌وروبه‌ری دانا.
ناوبراو جه‌ختی كردۆته‌وه: ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئۆستانی ئازه‌بایجانی غه‌ربی بە هۆی قه‌یرانی ماڵی و سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان و كه‌مبوونی بودجه، نەیانتوانیوە درێژە بە کاری خۆیان بدەن و راگیراون كه ئه‌مه‌ش بێكاری رۆژ له‌دوای رۆژی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه و له‌م نێوه‌دا شاری ورمێ و ده‌وروبه‌ری زۆرترین ژماره‌ی بێكاران له‌خۆده‌گرێت. شایانی باسه زۆرێك له‌م كرێكارانه له هیچ چه‌شنه بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌هره‌مه‌ند نین و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ی بۆ ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیان دروست كردووه.