به وته‌ی راوێژكاری “خانه‌ی مه‌عده‌ن”ی رژیم، له ساڵه‌كانی رابردوودا ئاماری رووداوی سه‌رچاوه‌گرتووی كار له مه‌عده‌نه‌كانی ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌یسه‌ندووه.به پێی دانپێدانانی ناوبراو، رێژه‌ی ئه‌م رووداوانه له ٨٧٦ حاڵه‌ته‌وه له ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ١١٧٧ حاڵه‌ت له ساڵی ٢٠١٢ په‌ره‌یسه‌ندووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئێران رێژه‌یه‌كی زۆر له هه‌واڵی رووداوه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له شوێنی كار بڵاو ناكاته‌وه. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا جه‌ختی كرده‌وه: “رێژه‌ی ئێستێخراجی مه‌عده‌نه‌كانی وڵات له‌چاو رێژه‌ی ئیستێخراجی وڵاتگه‌لێك وه‌كوو چین زۆر كه‌مه، به‌ڵام رێژه‌ی رووداوی شوێنی كار له مه‌عده‌نه‌كانی ئێران گه‌لێك زیاتر له وڵاتانی دیكه‌یه.”