په‌ره‌سه‌ندنی سزای ئێدام له‌ عه‌ره‌بستان

238
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی عه‌ره‌بستان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا، زیاتر له‌ ١١٥ كه‌سی له‌م وڵاته‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ربڕینه‌وه‌ ئێعدام كردووه‌.ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ ژماره‌ی كه‌سانێك كه‌ ساڵی رابردوو له‌م وڵاته‌ سه‌ربڕان، ٨٧ كه‌س بووه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رێكخه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ په‌ره‌سه‌ندنی حوكمی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئێعدام له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیووه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت، ژماره‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئه‌مساڵ ٣ به‌رابه‌ری ساڵی رابردوو ده‌بێت. به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، عه‌ره‌بستانی سعودی دوای وڵاتی ئێران، پله‌ی سێهه‌می به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه‌.