په‌ره‌سه‌ندنی شۆغڵی كازب له‌ نه‌خۆشخانه‌كان

307
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا”، وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست بۆ هه‌مرای نه‌خۆشه‌كان، له‌ زومره‌ی شۆغڵگه‌لێكی كازبه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران په‌ره‌یسه‌ندووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بێكاری و هه‌ژاری به‌رین بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌كوو‌ هه‌مرای نه‌خۆش مانه‌وه‌، شۆغڵێك بێت بۆ كه‌سبی داهات. له‌ زۆرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان كه‌سانێك جێگیر كراون كه‌ له‌ لایه‌ن په‌ره‌ستارانه‌وه‌، به‌ نه‌خۆشه‌گه‌لێك كه‌ پێویستیان به‌ هه‌مرا هه‌یه‌، ده‌ناسێندرێن تا وه‌ك هه‌مرای نه‌خۆشه‌كان كاربكه‌ن. كه‌سانێك كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ دا‌بمه‌زرێن، بۆ هه‌ر ٢٤ سه‌عات ١٠٠ تا ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن داهاتیان پێده‌درێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌گه‌لێكیش پێكهاتوون كه‌ هێزه‌كانی خۆیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌نێرن تا بۆ كه‌سبی داهات ببن به‌ هه‌مرای نه‌خۆشه‌كان. شایانی باسه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌م ناوه‌نده‌ كار ده‌كه‌ن، په‌ره‌ستار و یان بێهیارن كه‌ به‌ هۆی هه‌ژاری و وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی چه‌ندین قات له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری، له‌ رووی ناچاریه‌وه‌ په‌نایان بردۆته‌ به‌ر ئه‌م شۆغڵه‌ كازبانه.