“هه‌واڵنێری ئاڵمان” له راپۆرتێكدا هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی فرۆشی منداڵانی له شاره جیاجیاكانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند.به پێی ئه‌م راپۆرته، منداڵان ته‌نیا له تاران نافرۆشرێن، به‌ڵكوو له شاره‌كانی ساری، ئامۆل و ده‌یان شاری دیكه، شایه‌تی فرۆشی منداڵانین. كارناسێكی بواری ئه‌یدزی ئیداره‌ی بێهداشتی ئۆستانی مازه‌نده‌ران له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند: “فرۆشی منداڵان له‌نێوان گروپێك له ژنانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی “ئامۆل و ساری” بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی جیدی.” بۆ ئه‌م منداڵانه ته‌نیا ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن به بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌درێت و ٧ تا ٨ میلیونی دیكه‌ی ده‌چێته گیرفاتی ده‌ڵاڵانی بازرگانی كردن به منداڵان.”