په‌ره‌سه‌ندنی قه‌راردادی كاتی له‌ بازاڕی كاری ئێران

393q
هه‌واڵنێری “ئیران ئێكۆنۆمیست” رایگه‌یاند، كارناسانی ئابوری سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆز بوونی به‌میلیون قه‌راردادی كاتی كار له‌ بازاڕی ئێران هۆشداریان داوه‌ و ده‌ڵێن: ئه‌منیه‌تی شوغڵی وه‌كوو كاره‌ساتی لێهاتووه‌.
به‌ وته‌ی كارناسان، قه‌رارداده‌ كارییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌و بۆنگا گه‌ورانه‌شدا كه‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین ده‌یه‌ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كار و چالاكییاندا تێپه‌ڕ بووبێت، به‌ شێوه‌ی كاتی لێهاتووه‌ و زیاتر له‌ ٩٣ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م قه‌راردادی شوغڵی له‌ بازاڕی كاری ئێران به‌ شێوه‌ی كاتی و كه‌متر له‌ یه‌كساڵ ده‌به‌سترێت. وه‌زاره‌تی كاری رژیم ئه‌مساڵ هه‌واڵێكی خراپ بوونی بارودۆخی كاری ٢٤ میلیون هێزی كاری ئێران بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: قه‌راردادی كورتماوه‌، یه‌كمانگه‌، سێ مانگه‌، شه‌ش مانگه‌ و نۆ مانگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.