په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی بێكاری لاوان له‌ ئێران

465
هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ رایگه‌یاند: بێكاری لاوان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و سنووری قه‌یرانیشی به‌زاندووه‌. له‌م بواره‌دا “عه‌لی ره‌بیعی” وه‌زیری كاری رژیم رایگه‌یاندووه: په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و بێ توانایی ده‌وڵه‌ت له‌ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌، به‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ ئه‌ژمار دێت‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زۆرترین رێژه‌ی بێكاری لاوان پێوه‌ندی به‌ ئۆستانه‌كانی “ئیلام، چوارمه‌حال و به‌ختیاری، خوراسانی شومالی، كرماشان، كوردستان، كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د، گیلان و مازه‌نده‌ران”وه‌ هه‌یه‌. بارودۆخی بێكاری ژنانی لاو زۆر خراپتر و ناله‌بارتر له‌ نرخی گشتی بێكاری و نرخی بێكاری پیاوانه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ بێكاری ژنان له‌ ئۆستانی ئیلام ٨٦ و چوار ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌. ئێستا مامناوه‌ندی نرخی بێكاری ژنانی‌ ژێر ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ ئێران، ٥٤ و پێنج ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →