هه‌واڵنێری فه‌رانسه له راپۆرتێكدا باس له په‌ره‌سه‌ندنی رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی له كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنی توركیه و بێ ره‌ونه‌قی كارزارهكانی هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته ده‌كات.
له حاڵێكدا كه ئه‌مڕۆ دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كانه، راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌شوهه‌وای زاڵ به‌سه‌ر كارزارهكانی هه‌ڵبژاردن له توركیه وه‌كوو رابردوو نییه. ته‌نیا حێزبی حاكمی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه، میتینگ و جه‌له‌سه‌ی عمومی خۆیان بۆ ته‌بلیغ به‌ڕێوه‌ده‌بات. شایانی باسه، دوای روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ئانكارا كه كوژران و بریندار بوونی سه‌دان كه‌سایه‌تی ئازادیخواز و سوسیالیستی لێكهوتهوه، ئه‌حزابی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی توركیه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئێستا به هۆكاری ئه‌منیه‌تی، زۆربه‌ی دانیشتنه‌كانیان به شێوه‌ی خسوسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، راپرسییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه كه پشتیوانی له “ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” ده‌كات، به‌ره‌وڕووی كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ده‌نگی ژنان و خه‌ڵكی كوردستانی توركیه بۆته‌وه.