په‌ره‌سه‌ندنی كڕین و فرۆشی ژنان له‌لایه‌ن داعش

267y
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كڕین و فرۆشی ژنان له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، بۆته‌ كارێكی ئاسایی.نوێنه‌ری تایبه‌تی ده‌بیرئه‌وه‌ڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ داعش به‌ شێوه‌ی رێك و پێك به‌ فرۆشتنی ژنان له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ سوریه‌ خه‌ریكه‌، پشت راستی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا، كرده‌وه‌كانی دژه‌ ئینسانی داعش گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌ و به بازاڕێك بۆ‌ كرین و فرۆشی رێك و پێكی ژنان ده‌رهاتووه‌. ناوبراو له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به‌ بازاڕی له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندنی كه‌نیزی جنسی له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریه‌ ئاماژه‌ ده‌كات كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه‌ و جوانترین و كه‌م ته‌مه‌نترین كچه‌كان، له‌وانه‌ كچانی ئیزدی، مه‌سیحی، توركمان و شیعه‌، له‌م بازاڕانه‌دا ده‌فرۆشترین.