دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م ناوچه‌یه چووه‌ته ناو كێبڕكێیه‌كی قووڵی تهسلیحاتییهوه.كارناسان به سه‌رنجدان به به‌راوه‌ردی كڕینی ١٨ میلیارد دۆلاری تسلیحات له ئه‌مساڵی زاینییدا، سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی جیدی و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی دیكه له ناوچه‌ی خاوه‌رمیانه، هۆشدارییان داوه. رێكه‌وتنه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی فرۆشی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ٥ كڕیاری سه‌ره‌كی ناوچه‌كه له‌وانه عه‌ره‌بستان، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ئه‌لجه‌زایر، میسر و عێراق له ١٢ میلیارد دۆلار له ساڵی رابردوو به ١٨ میلیاری دۆلار له ئه‌مساڵدا، زیادی كردووه. راپۆرته‌كان نیشان ده‌ده‌ن، عه‌ره‌بستان به گه‌وره‌ترین هاوه‌رده كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چواره‌مین وڵاتی جیهان له بابه‌ت ته‌رخان كردنی بودجه‌ی لێهاتووه.