راپۆرته بڵاوكراوه‌كان باس له په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی هه‌زاران كرێكار له ناوچه‌ی پارسی جنوبی عه‌سه‌لویه ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، دوابه دوای مانگرتنی كرێكارانی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ پارسی جنوبی عه‌سه‌لویه، كرێكارانی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤یش ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له مانگرتن دا به سه‌ر ده‌به‌ن. جیگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كرێكارانی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٥ مانگ هه‌قده‌ستی دواخراویان، رۆژی جومعه ده‌رگای پاڵاوگه‌كه‌یان به‌ست و پێشیان به‌هاتنی هێز و ئامێره‌كان بۆ ناو ئه‌م فازانه گرت و پاڵاوگه‌كه‌یان داخست. كرێكارانی پێترۆسینا و فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ یش له كرده‌ویه‌كی هاوشێوه‌دا ده‌رگاكانیان به‌ست و كارخانه‌كه‌یان به‌ره‌و داخستنی ته‌واو برد. كرێكاران به‌و نوێنه‌رانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیمه‌وه بۆ موزاكره له‌گه‌ڵیان نێردراون، راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر حقوقیان نهڕژێندرێته حیسابی كرێكارانه‌وه، درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به دوای ئه‌م مانگرتنه وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم هه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی كرێكارانی ڕژانده حیسابیان، به‌ڵام كرێكاران به داواكاریی په‌رداختی خێرای هه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی دیكه‌ش، هه‌روه‌ها له مانگرتن دان.