په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌ كرێكارییه‌كان له‌ هێند

19
له‌ میانی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ریی له‌ هێند كه‌ تێیدا زیاد له‌ ١٠ یه‌كێتیی كرێكاریی له‌ دژی كێشه‌ ئابوورییه‌كان و كه‌مبوونی هه‌قده‌ست، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن، شۆفیر تاكسییه‌كانیش به‌م مانگرتنه‌ به‌رینه كرێكارییه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.
شۆفیر تاكسییه‌كان له‌ ڕێی كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌‌ی وێستگه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنه‌وه‌، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی به‌شی گشتیی له‌ هێند، رێگه‌ی ئاسن و ڕێگاكانی پێوه‌ندیی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ تواویی په‌كخستووه‌. ١٨٠ میلیۆن كه‌س له‌ كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تیی له‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌دا له‌ دژی سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی “ئارۆندرا”، سه‌رۆك وه‌زیری هێند له‌ بواری خسوسی سازیی زیاتر و بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می هه‌قده‌ست، به‌شدارییان كرد. یه‌كێتییه‌كان، ١٢ داواكارییان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێكیان بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژانه‌ ٦٩٢ ڕووپیه‌ بۆ لانیكه‌می هه‌قده‌ست به‌ شێوه‌ی سه‌رتاسه‌رییه‌. ئه‌م مانگرتنه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاریی له‌ جیهان، ناوی ده‌ركردووه‌.